تیۆریسکی کتێبێکی ئەلیکترۆنییە کە وانەی شۆفێری و ڕوونکردنەوەکانی بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ و ڕێکخراو بە زمانی کوردی سۆرانی لەخۆدەگرێت. هەروەها پرسیارەکانی تیۆری مۆدێرن لەخۆدەگرێت بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ خوێندنی نەرم و ئاسان لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا کە بتەوێت.

تیۆریسکی مۆدێلێکی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی کتێبی کاغەزییە، بەڵام ئیمتیاز و تایبەتمەندی و نەرمی زیاتری هەیە. بیرۆکەیەکی درەوشاوە بۆ خوێندن بە ئاسانی و سادە. باشترین ڕێگایە بۆ خوێندن چونکە هەموو ئەو شتانەی تێدایە کە خوێندکار پێویستی پێیەتی بۆ سەرکەوتن لە تاقیکردنەوە تیۆری و پراکتیکییەکان لە خاڵی دەستپێکەوە تا ساتەوەختی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.

لە کاتی کڕینی ئەپڵیکەیشنەکەدا، بەشداریکردنەکەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ماوەی سێ مانگ چالاک دەبێت!
هیوای بەخت و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم









